ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، شەش کاتژمێری دیکە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەوەستێت، ئاماژە بەوەشدەکات هەردوولا ڕازیبوون بە ئاگربەست.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەم بە تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا رێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و گشتگیر (لە ماوەی نزیکەی 6 کاژێری داهاتوودا، کاتێک ئیسرائیل و ئێران ئەرکە کۆتاییەکانیان کە لەبەر دەستیاندایە، تەواو دەکەن!)، بۆ ماوەی 12 کاژێر، کە لەو خاڵەدا جەنگەکە بە کۆتاهاتوو دادەنرێت! بە فەرمی، ئێران دەست بە ئاگربەستەکە دەکات و لە کاژێری دوانزەیەمدا، ئیسرائیل دەست بە ئاگربەستەکە دەکات و لە کاژێری 24ـەم دا لەلایەن جیهانەوە سڵاو لە کۆتاییهاتنی فەرمی "جەنگی 12 رۆژە" دەکرێت. لە ماوەی هەر ئاگربەستێکدا، لایەنی بەرامبەر بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەڕێزەوە دەمێنێتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو گریمانەیەی کە هەموو شتێک وەک پێویست بەڕێوەدەچێت، کە دڵنیاین هەر واش دەبێت، حەز دەکەم پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات بکەم، لەسەر هەبوونی ئەو خۆڕاگری، ئازایەتی، و ژیرییەی کە هەیانبوو بۆ کۆتاییهێنان بەوەی کە دەبێت ناوی بنرێت "جەنگی 12 رۆژە".

ترەمپ دەشڵێت، "ئەمە جەنگێک بوو کە دەکرا بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بووایە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وێران بکردایە، بەڵام وا نەبوو، و هەرگیزیش وا نابێت!".


AM:01:46:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو