تره‌مپ: سوپاسی ئێران ده‌كه‌م بۆ ئاگاداركردنه‌وه پێشوه‌خته‌كه‌ی
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی زۆر لاواز بوو، ده‌شڵێت: " سوپاسی ئێران ده‌كه‌م بۆ ئاگاداركردنه‌وه پێشوه‌خته‌كه‌ی ".
تره‌مپ له‌یه‌كه‌م لێدوانی دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عودێدی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ وتی: " وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران زۆر لاواز بوو، له 14 مووشه‌كی ئێران 13 مووشه‌كمان تێك‌شكاند و ئه‌وه‌ی نه‌ته‌قێنرایه‌وه له چۆڵه‌وانی كه‌وته خواره‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "سوپاسی ئێران ده‌كه‌م بۆ ئاگاداركردنه‌وه پێشوه‌خته‌كه‌ی و له هێرشه‌كه‌ی ئێران‌دا كه‌س زیانی پێنه‌گه‌یشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه"ئه‌وه‌ی له‌ناخی ئێران‌دا بوو به‌تاڵی كرده‌وه، ره‌نگه ئێستا ئێران بتوانێت به‌ره‌و ئاشتی و سازان هه‌نگاوبنێت".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه "ئیسرائیل هان ده‌ده‌م به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنێت و پیرۆزبایی له جیهان ده‌كه‌م، ئێستا كاتی ئاشتییه".
PM:11:18:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت