قه‌ته‌ر: پێش هێرشه‌كه‌ی ئێران بنكه‌ی عودێد چۆڵ‌كرابوو
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه به مافی خۆی ده‌زانێت وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بداته‌وه كه بنكه‌ی عودێدی كرده ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ر له زاری ماجید بن محه‌مه‌د ئه‌لئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ره‌وه، بڵاویكرده‌وه كه "ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر به‌توندی ئیدانه‌ی به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ی ئاسمانی عودێد له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌كات، و به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی، و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌زانێت".
ئه‌لئه‌نساری ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر مافی خۆیه‌تی به گوێره‌ی فۆرم و قه‌باره‌ی ئه‌م هێرشه ئاشكرایه و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راسته‌وخۆ وه‌ڵام بداته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "به‌رگری ئاسمانی قه‌ته‌ر هێرشه‌كه‌یان پووچه‌ڵكرده‌وه و به سه‌ركه‌وتوویی رووبه‌ڕووی مووشه‌كه‌كانی ئێران بوونه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه "به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره كرده‌وه سه‌ربازییانه ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و كاردانه‌وه‌ی كاره‌ساتباری له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت".
وتیشی: "داوای كۆتاییهێنانی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی جددی بۆ سه‌ر مێزی دانوستان و گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
ئه‌لئه‌نساری ئاشكراشیكرد كه "كاتێكی پێشتر بنكه‌كه به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنه ئه‌منیی و خۆپارێزییه په‌سه‌ندكراوه‌كان چۆڵ‌كرابوو، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گرژییانه‌ی كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و هه‌موو ڕێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان له بنكه‌كه‌دا له هێزه چه‌كداره‌كانی قه‌ته‌ر و هێزه دۆسته‌كان و ئه‌وانی دیكه و هێرشه‌كه هیچ بریندار و زیانێكی مرۆیی لێنه‌كه‌وته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر راشیگه‌یاند كه "دۆخی ئه‌منی له وڵات‌دا سه‌قامگیره. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واویان هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و دانیشتووان و سه‌ردانكه‌ران".
PM:10:08:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت