ئێران: "عودێد"مان به هه‌مان ژماره‌ی بۆمبه‌كانی واشنتۆن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانمان بۆردومان كرد
وێستگه‌نیوز-
له هه‌ڵكشانێكی بێوێنه‌دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هێرشێكی مووشه‌كییان ئه‌نجامدا و بنكه‌ی عودێدی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له قه‌ته‌ر كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی و هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی عودێدی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه به‌كارهێنراون "یه‌كسانه به ژماره‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی كه ئه‌مریكا له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران‌دا به‌كاری هێناوه".
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "ئه‌م هه‌نگاوه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی برا و دۆستی قه‌ته‌ر دروست ناكات".
PM:09:49:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت