نیویۆرك تایمز: ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرد
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه به‌رله هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عودێد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه، ئێران هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی قه‌ته‌ر كردووه.
سێ به‌رپرسی ئێرانی به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان وتووه كه "ئێران بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر هه‌ماهه‌نگی كردووه".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له زاری ئه‌و سه‌رچاوانه‌وه ده‌ڵێت: "ئێران پێشوه‌خته حكومه‌تی قه‌ته‌ری له هێرشه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیانی مرۆیی هه‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه كه "ئێران پێویستییه‌كی ڕه‌مزی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌وڵیدا هێرشه‌كه به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات كه رێگه به هه‌موو لایه‌نه‌كان بدات رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان هه‌بێت و هێرشه‌كه‌یان به ستراتیژی هاوشێوه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی ساڵی 2020 وه‌سفكرد كاتێك ئێران هۆشداریی به عێراق دا پێش ئه‌وه‌ی به مووشه‌كی بالیستی هێرش بكاته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا بۆ هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران شه‌ش مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی عودێدی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر كرد.
PM:09:18:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت