ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا بۆ هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی، كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شێك له به‌رپرسه‌كانی، به هه‌ڵدانی شه‌ش مووشه‌ك هێرشی بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران شه‌ش مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی عودێدی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر كرد.
دواتر ئاژانسی فرانس پرێس له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئاسمانی ده‌وحه ده‌بیسترێت.
ئاژانسی رۆیته‌رزیش بڵاویكرده‌وه كه "سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مریكی له عێراق چالاككرا".
میدیا ئیسرائیلیه‌كانیش رایانگه‌یاند كه له له ئاسمانی قه‌ته‌ر به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رێگری له مووشه‌كه ئێرانییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاوڵاتیانی قه‌ته‌ری دروست كرد.
دواتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه به‌رگری ئاسمانی رێگری له هێرشێكی مووشه‌كی بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عودێد كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێرانه‌وه له‌قه‌ته‌ر زیانی گیانی به‌رنه‌كه‌وتووه".
راشیگه‌یاند كه "ئاسمان و خاكی قه‌ته‌ر سه‌لامه‌ته و هێزه چه‌كداره‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان".
لای خۆیه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه تا ئێستا 3 موشه‌ك به‌ر بنكه‌ی عودێدی قه‌ته‌ر كه‌وتووه و فڕۆكه و كه‌شتیه‌كان ئاوه‌كانی كه‌نداو و ئاسمانه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵن.
سوپای پاسدارانیش رایگه‌یاند كه "ئێران ناهێڵێت هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و خاكه‌كه‌ی بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه".
PM:08:41:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت