سوپای ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی تاران: دووربکەونەوە لە شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان


وێستگەنیوز- AFP

لە پەیامێکدا سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی تاران دەکات دووربکەونەوە لە شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە "پەیامێکی هۆشداری"دا داوای لە دانیشتوانی تاران کردووە لە شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان دووربکەونەوە.

ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامەکەدا دەڵێت، "بۆ دانیشتووانی تاران... لە چەند رۆژی داهاتوودا سوپا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناوچەی تاران، لە پێناو سەلامەتی ئێوەدا داواتان لێدەکەین لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و بارەگا سەربازییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە رێژیم دوور بکەونەوە".


PM:06:21:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو