نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەرفراوان لە ئێران


وێستگەنیوز-

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی راستییەکان سەبارەت بە ئێران رایدەگەیەنێت، دەیان هاوڵاتی مەدەنی و کارمەندی فریاگوزاری خاچی سوور لە ئێران کوژراون.


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی راستییەکان سەبارەت بە ئێران رایگەیاند، "هەندێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "دەیان هاوڵاتی مەدەنی و کارمەندی فریاگوزاری خاچی سوور لەنێو ئەو کەسانەدان کە لە تاران کوژراون".

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و فەرمانی چۆڵکردنی ئێران، لە ئێران بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەرفراوانی ناوخۆیی".


PM:05:47:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو