بەرپرسێکی ئێران بۆ سی ئێن ئێن: شەڕەکە دەکرێت دوو ساڵ بخایەنێت، ئێمەش بۆ ئەوە ئامادەین
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی ئێران رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت ئەمریکا باجی شەڕەکە ڕاستەوخۆ بدات، ئاماژەی بەوەکرد، شەڕەکە دەکرێت دوو ساڵ بخایەنێت.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە کە رایگەیاندووە، "دەمانەوێت ئەمریکا باجی شەڕەکە راستەوخۆ بدات، نەک بەبێ هیچ تێچوونێک لە پشت ئیسرائیلەوە بوەستێت".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکردووە، "داوای ئاگربەستی کاتی فێڵێکە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئامادەیی ئێمە بۆ درێژەدان بە شەڕ".
ئەوەشی خستەڕوو، "شەڕەکە دەکرێت دوو ساڵ بخایەنێت، ئێمەش بۆ ئەوە ئامادەین".
ئەو بەرپرسەی ئێران دەڵێت، "ورەمان بەرزە و داواکاری بەرفراوانی گەلی ئێران بۆ لێدانی ئیسرائیل بێ وێنەیە".
PM:05:35:23/06/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت