سەرۆک ئەرکانی ئێران: سزای ناتانیاهو بەردەوام دەبێت بەهێزەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەرکانی ئێران هێزە چەکدارەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، سزای بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت بەهێزەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و هاتووەتە ناو خاکی وڵاتەکەمان و هێرشی کردووەتە سەر سێ خاڵی خاکی پیرۆزی وڵاتەکەمان و زیانی گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "بەردەوام دەبین لە سزادانی ناتانیاهۆ تا بێدەسەڵات دەبێت، هاوکات وەڵامی هەنگاوەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی رێژەیی دەدەینەوە".

سەرۆک ئەرکانی ئێران لە پەیامەکەیدا سوپاسی پشتیوانییەکانی خەڵکی ئێرانی کرد و وتی، "لە ناخی دڵمەوە خۆشم دەوێن و تەواو ئاشکرایە کە منداڵانی نەتەوەیەکی ئاوا لە هێزە چەکدارەکاندا بە هیچ شێوەیەک تەحەمولی دەستدرێژکار ناکەن و ئێمەش بە هێز وەڵامی دەدەینەوە".


PM:04:56:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو