سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان: هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ بۆ تیرۆرکردنی خامنەیی کارێکی نەفرەتییە و نیشانەی لاوازییە
وێستگەنیوز-
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیەنێت، ئێران سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت هەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ تیرۆرکردنی خامنەیی کارێکی نەفرەتییە.
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا رایگەیاندووە، "ئێران سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، چونکە راست دەکات و هێرشی کراوەتە سەر".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران سەرکردایەتی و رێبەرێکی مەزن و بوێری هەیە کە پێداگری لەسەر ئەوە هەیە کە ئێران بەهێز و شکۆمەند بێت".
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی، "ئێران گەلێکی یەکگرتووی هەیە کە ناکۆکییەکانیان وەلا ناوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا یەکبگرن".
وتیشی، "هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ تیرۆرکردنی خامنەیی کارێکی نەفرەتییە و لە هەمان کاتدا نیشانەی لاوازییە".
PM:03:47:23/06/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت