پوتین بۆ عێراقچی: هێرشێکی بێ پاساو کراوەتە سەر ئێران


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و کۆبوونەوە. 
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو گەیشتە مۆسکۆ و ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە. عێراقچی دووپاتی کردەوە کە، "سەروەریی ئێران پێشێلکراوە و مافی خۆمانە هەموو کاردانەوەیەکمان هەبێت."
 
سەرۆکی رووسیاش جگە لەوەی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، وتیشی، "هێرشێکی بێ پاساو کراوەتە سەر ئێران."
 
جەنگی ئیسرائیل و ئێران هێشتا بەردەوامی هەیە و ئێران دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە دەستدرێژیکار ناودەبات. 

لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەڕەشەی بەردەوامی جەنگ دەدات هەتا تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێت.


PM:01:50:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت