ئێران دەستپێکردنی شەپۆلی 21ـی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل راگەیاند
وێستگەنیوز_
میدیاکانی ئێران دەستپێکردنی شەپۆلی 21ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 3"ـیان راگەیاند و دەڵێت، ئامانجە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانی لە باکوورەوە تاوەکو باشووری ئیسرائیل، بەتایبەتی لە حەیفا و تەل ئەڤیڤ، کراونەتە ئامانج.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، شەپۆلی 21ی ئۆپەراسیۆنەکە دژی ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەستی پێکردووە.
ئاماژە بەوە دراوە، ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکان، ئۆپەراسیۆنێکی تێکەڵاوە و لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە دەکرێت.
بە وتەی میدیای ئێرانی، ئامانجەکان بریتین لە پێگە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانیی سەربازی لە باکوورەوە بۆ باشووری ئیسرائیل، بەتایبەتی لە حەیفا و تەل ئەبیب.
"لەم هێرشەدا تاکتیکی تایبەت بۆ تێپەڕاندنی سیستمی بەرگریی ئیسرائیل پەیڕەو دەکرێت و مووشەکی سووتەمەنیی شل و رەق بەکاردەهێنرێت". ئێران وا دەڵێت.
PM:12:24:23/06/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت