وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی جەنگی ئیسرائیل کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری برۆکسل کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە کۆدەبنەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دوایین هەڵوێستی خۆیان لەبارەی سزادانی ئیسرائیل، هەڵپەساردنی رێککەوتنەکان لەگەڵیدا تاوتوێ بکەن.


PM:12:19:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت