تره‌مپ باسی گۆڕینی رژێمی ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هێرشه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كرد و رایگه‌یاند كه باسكردن له "گۆڕینی ڕژێم" له ڕووی سیاسییه‌وه دروست نییه، به‌ڵام جه‌دوای رژێمی ئێستای ئێران چییه گه‌ر نه‌توانێت "جارێكی تر ئێران مه‌زن بكاته‌وه".
تره‌مپ له پۆستێكیدا له پلاتفۆرمی تروس سۆشیال، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گورزانه‌ی وه‌شاندمان به‌هێز و ورد بوون، هێزه سه‌ربازییه‌كانمان لێهاتوویییه‌كی زۆریان نیشاندا، سوپاس بۆ ئێوه!".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی به بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران گه‌یشتوون، زۆر گه‌وره بووه".
هاوكات تره‌مپ ده‌ڵێت: "ده‌وترێت كه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی 'گۆڕینی ڕژێم' له ڕووی سیاسییه‌وه دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژێمه نه‌توانێت ئێران مه‌زن بكاته‌وه، بۆچی گۆڕانكاری له رژێمه‌كه‌دا نه‌كرێت؟".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسینه‌كه‌شی به "MIGA" كۆتایی پێهێناوه كه كورتكراوه‌ی "Make Iran great again" به‌واتای "جارێکی تر ئێران مه‌زن بکەنەوە".
ئه‌مه دیارترین لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی رژێمی ئێران له دوای هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مممه و له كاتێكیشدایه كه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی واشنتۆن و تاران به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
AM:12:20:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت