ناتانیاهۆ كاتی كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئێران راگه‌یاند
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی "كار بۆ گۆڕینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌كات، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "نزیكتره له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی" له ئێران، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا كه سێ شوێنی ئه‌تۆمی ئێرانی كرده ئامانج.
ناتانیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه و له سایه‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا نزیكتر بووینه‌وه له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كاتێك ئه‌م ئامانجانه به‌دیهاتن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتایی دێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل له ئامانجه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه كه بریتییه له له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی ئێرانی له هێرشه‌كاندا "زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه" و "هێشتا قه‌باره‌ی وردی زیانه‌كان نه‌زانراوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له ئێران تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كان كۆتایی نایه‌ت و له‌وه زیاتر ناكه‌ین كه پێویسته".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستكه‌وتی بێ وێنه‌ی لێكه‌وته‌وه. زانیاری هه‌واڵگریمان هه‌یه كه ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی له‌سه‌دا 60ی خۆی له كوێدا هه‌ڵده‌گرێت".
PM:11:26:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت