نیویۆرك تایمز: 12 بۆمبی گه‌وره بنكه‌ی فۆردۆی له‌ناو نه‌برد، ئێران یۆرانیۆمه‌كه‌ی گواسته‌وه
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری سه‌رچاوه ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، پێگه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی به ته‌واوی له‌ناو نه‌بردووه. راشیگه‌یاند كه پێش هێرشه‌كه تاران یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ی له بنكه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه 12 بۆمبی سه‌نگه‌ربڕ فڕێدراونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام "به‌س نین بۆ له‌ناوبردنی فۆردۆ"، هه‌رچه‌نده زیانێكی زۆریان گه‌یاندووه.
هاوكات به‌رپرسانی ئیسرائیل به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه "سوپای ئیسرائیل پێی وایه بنكه‌ی فۆردۆ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه به‌ڵام به ته‌واوی له‌ناونه‌براوه".
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "پێده‌چێت ئێران ئامێره‌كانی له دامه‌زراوه‌ی فۆردۆوه گواستبێته‌وه بۆ شوێنی تر، له‌نێویاندا یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سی بی ئێس نیوزی راگه‌یاندووه كه "بۆ چه‌ند رۆژێك كه‌س نازانێت كه ئایا ئێران به‌ر له هێرشه‌كان به‌شێك له مادده ئه‌تۆمییه‌كانی لابردووه یان نا".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه پێش هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، زۆربه‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه پیتێنراوه، له بنكه‌ی فۆردۆوه بۆ شوێنێكی تر گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئێرانییه راشیگه‌یاندووه كه پێش هێرشه‌كه ژماره‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و شوێنه بۆ كه‌مترین ئاست كه‌م كراوه‌ته‌وه.
PM:10:51:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت