گرۆسی: به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌مریكاوه ده‌روازه‌كانی چوونه ناو فۆردۆ زیانیان پێگه‌یشتووه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند كه بۆردومانكردنی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران زۆر مه‌ترسیداره، ده‌شڵێت: "به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌مریكاوه ده‌روازه‌كانی چوونه ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ زیانیان پێگه‌یشتووه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دەستیپێکرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕافائیل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "بۆردومانكردنی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه زۆر مه‌ترسیداره".
گرۆسی وتی: "تیشكدانه‌وه‌مان له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه به‌ئامانجگیراوه‌كانی ئێران به‌دی نه‌كردووه".
وتیشی: "به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌روازه‌كانی چوونه ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ زیانیان پێگه‌یشتووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران پێویسته له‌ڕێی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه بێت".
راشیگه‌یاند كه "هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ دیپلۆماسی و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم هه‌یه"
PM:10:37:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت