عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری خامنه‌یی: سوپرایزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن!
وێستگه‌نیوز-
له نوێترین په‌یامیدا دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند كه :یارییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و سوپرایزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن!".
شه‌مخانی له پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویه‌تی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریمانه بكه‌ین كه دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوی له‌ناوچوون، به‌ڵام یارییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه چونكه ماده پیتێنراوه‌كان و شاره‌زاییه ناوخۆییه‌كان و ئیراده‌ی سیاسی هێشتا ماون".
راوێژكاره‌كه‌ی خامنه‌یی ده‌ڵێت: "ئێستا ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسی و ئۆپه‌راسیۆنی له‌گه‌ڵ مافی به‌رگری ره‌وا له ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌زانێت زیره‌كانه یاری بكات و خۆی ده‌پارێزێت له ته‌قه‌كردنی كوێرانه. سوپرایزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن!".
ئه‌مه په‌یامه‌ی شه‌مخانی كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی رێبه‌ری باڵای ئێران دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند كه "ئێمە هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ئه‌نجام دا".
PM:07:43:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت