به‌رپرسێكی باڵای ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی دیمۆنا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی دیمۆنای ئیسرائیلی كرد گه‌ر شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و ره‌هه‌ندی نوێ هه‌نگاو بنێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه به‌ئامانجكردنی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ئاسانتره له هێرشكردنه‌سه‌ر قووڵایی ئیسرائیل.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له لێدوانه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره، هۆشداریی داوه‌ته ئه‌مریكا كه چوونه ناو شه‌ڕه‌كه شانبه‌شانی ئیسرائیل، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌وڕووی "مه‌ترسییه‌كی گه‌وره" ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه به‌و مانایه‌یه كه شه‌ڕه‌كه ڕه‌هه‌ندی ناوچه‌یی وه‌رده‌گرێت.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئیسرائیل "زۆر كاریگه‌رن" و سوپای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌شارێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران خاوه‌نی مووشه‌كی پێشكه‌وتووتره له‌و مووشه‌كانه‌ی كه تا ئێستا به‌كاریان هێناوه، "و بێ گومان به‌كاریان ده‌هێنین".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ڕوونی كرده‌وه كه سوپای پاسداران زانیاری وردی له‌سه‌ر كۆگاری مووشه‌كی رێگیكه‌ر له ئیسرائیل هه‌یه و ده‌ڵێت كه هێزه‌كانیان "هێرشه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژن كه كۆی مووشه‌كی رێگریكه‌ری ئیسرائیل كه‌مبكاته‌وه".
هه‌ر ئه‌مڕۆش عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی مافی به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌و وڵاته بدات، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه كه وه‌ڵامی ئیسرائیلیان دایه‌وه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێیوایه كات بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی ته‌واو ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ترامپ "ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌یكات".
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی رۆژی شه‌ممه به رۆیته‌رزیان راگه‌یاند كه ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه بۆمب هاوێژه‌كانی بی دوو بۆ دوورگه‌ی گوام له زه‌ریای هێمن.
رۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، زۆرترین ماوه‌ی دوو هه‌فته به ئێران ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئێرانییه‌كان به هۆش خۆیان دێن یان نا.
PM:09:35:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت