ئه‌مریكا جوڵه‌ی به فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B-2 كرد
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه داتاكانی به‌دواداچوونی هاتووچۆی ئاسمانی و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ چاودێرانی هاتووچۆی ئاسمانی ده‌ریانخستووه كه كه شه‌ش فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B-2ی ئه‌مریكی له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی وایتمان له میزۆری هه‌ڵفڕین و به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا له دوورگه‌ی گوام له زه‌ریای هێمن ده‌ڕۆن.
به‌پێی هه‌واڵی فۆكس نیوز، فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كانی "B-2" ده‌توانن بۆمبێكی دوو تۆنی سه‌نگه‌ربڕ هه‌ڵبگرن، كه چه‌كێكه ته‌نها ئه‌مریكا هه‌یه‌تی.
پێده‌چێت ئه‌م چه‌كه توانای كردنه ئامانج و له‌ناوبردنی به‌هێزترین دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی هه‌بێت له‌وانه دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ له باشووری تارانی پایته‌خت.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه كه گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاتربوون و ئه‌مریكا چاودێری په‌ره‌سه‌ندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ته‌لئه‌بیب و تاران ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌م ململانێیه راده‌گه‌یه‌نێت.
تا ئێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ئه‌ركی بۆمهاوێژه‌كه یان په‌یوه‌ندییه‌كانی به رووداوه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
PM:07:56:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت