فوئاد حسێن و عەباس عێراقچی باسیان لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە، 21ی حوزەیرانی 2025، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی 51ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن و عەباس عراقچی، باسیان لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و کاردانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە بێت، فوئاد حسێن، جەختی لە پێویستی راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە کاریگەرییەکانی پەرەسەندنی سەربازی کردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و گەڕانەوەی بەپەلە بۆ سەر مێزی دانوستان کردەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، دیالۆگ تاکە بژاردەیە بۆ چارەکردنی ناکۆکی و ڕێگریی لە پەرەسەندنی گرژییەکان.


PM:06:26:21/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو