ئەردۆغان بۆ عێراقچی: ناوچەکە بەرگەی جەنگی دیکە ناگرێت، بۆیە پێویستە ئیسرائیل رابگیرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، لە تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی تورکیا بێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ کراون و ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەنقەرە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڵوێستی تووندی نیشانداوە و بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی چەندین پەیوەندیکردووە".
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، "ناوچەکە بەرگەی جەنگی دیکە ناگرێت، بۆیە پێویستە ئیسرائیل رابگیرێت، رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئەتۆمییەکان لە رێگەی دانوستانەوەیە".
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەردۆغان وتویەتی، "پێویستە هەنگاوی دیپلۆماسی لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بنرێت".
هەر بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی تورکیا بێت، لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و عەباس عێراقچی پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێکران.
PM:05:49:21/06/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت