ماكرۆن: ئه‌وروپییه‌كان ره‌وتی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران خێراتر ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كه ئه‌وروپییه‌كان له ژێر ڕۆشنایی شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان ئیسرائیل و تاران "ره‌وتی دانوستانه‌كان خێراتر ده‌كه‌ن" له‌گه‌ڵ ئێران.
به گوێره‌ی ئاژانس فرانس پرێس ئه‌مه‌ش له میانی په‌یوه‌ندییه‌كدا هات له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران.
ماكرۆن له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس ڕوونیكرده‌وه كه خێراكردنی دانوستانه‌كان ئامانجی "ده‌رچوونه له شه‌ڕ و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسی زیاتر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پزیشكیانی له "نیگه‌رانی قووڵی خۆی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران" ئاگادار كردووه‌ته‌وه، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه تاران "ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت" و ده‌بێت "هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ك (بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی) بدات كه ئامانجه‌كانی (له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه) ئاشتیانه‌ن".
PM:04:43:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت