نیویۆرك تایمز: خامنه‌یی له ئه‌گه‌ری كوشتنیدا سێ جێگره‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران سێ جگره‌وه‌ی بۆخۆی داناوه له ئه‌گه‌ری كوشتنیدا. به‌رپرسێكی ئێرانی-ش وتویه‌تی كه "له‌نێو سێ كه‌سه‌دا موجته‌بای كوڕی تیادا نییه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ستی كردووه به ده‌ستنیشانكردنی جێنشینه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، خامنه‌یی له ئه‌گه‌ری كوشتنیدا ئه‌و پیاوه ئایینیانه‌ی دیاریكردووه كه ڕۆژی دواتر سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كانی دیاری كردووه.
به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ژیانی، خامنه‌یی ته‌نها په‌یامه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ یاریده‌ده‌ره متمانه‌پێكراوه‌كه‌ی و هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی بڕیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌سته‌م بێت.
له ئێستادا ڕێبه‌ری باڵای ئێران ناسنامه‌ی سێ پیاوی ئایینی باڵای ئێرانی ده‌ستنیشان كردووه كه ئاگاداری هه‌موو نهێنییه‌كانی پلانه‌كانین.
خامنه‌یی ته‌مه‌ن 86 ساڵ، بڕیارێكی نائاسایی داوه كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئایینی له ئه‌گه‌ری كوشتن یان گیانله‌ده‌ستدانی له نێو ئه‌و سێ ناوه ده‌ستنیشانكراوه‌دا، رێبه‌ری نوێ ده‌ستنیشان بكات.
پرۆسه‌ی دانانی رێبه‌ری باڵای نوێ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێت چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت، به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام خامنه‌یی دوور شه‌ڕ، ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی گواستنه‌وه‌یه‌كی خێرا و ڕێكوپێكی ده‌سه‌ڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كه بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان ئه‌نجامدانی كوده‌تا.
تا ئێستا ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسێكی ئێرانی، موجته‌با خامنه‌یی كوڕی رێبه‌ری باڵای ئیسلامیی ئێران كه چه‌ندین جار وه‌ك كاندیدێك بۆ جێنشینی ناوبراو دوای كۆچی دوایی ناوی هاتووه، ناوی له نێو ناوه‌كاندا نییه.
PM:03:08:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت