موساد عه‌قڵی ئه‌تۆمی ئێران راوده‌كات... 17 زانا كوژراون
وێستگه‌نیوز-
له ماوه‌ی نۆ رۆژی شه‌ڕی بێ وێنه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هه‌واڵگریی ئیسرائیل "موساد" ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده سه‌ربازییه دیاره‌كان به تایبه‌تی له‌ناو سوپای پاسداران و "زانایانی ئه‌تۆمی" چڕكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل له رۆژی شه‌ممه، 13ی حوزه‌یرانه‌وه، ئیسرائیل نزیكه‌ی 17 زانای ناوداری ئێرانی له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه كوشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان كوژرانی زانای ئه‌تۆمی ئیسار ته‌بته‌بایی و هاوسه‌ره‌كه‌یان له ماڵه‌كه‌ی خۆیان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هه‌فته‌ی رابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر شوقه‌كه‌یان.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كوشتنی فه‌ره‌یدون عه‌باسی، زانای ناوداری ئه‌تۆمی كه پێشووتر سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بوو راگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای كوشتنی ئه‌حمه‌د ره‌زا زولفه‌قاری، مامۆستای ئه‌ندازه‌ی ئه‌تۆمی.
هه‌روه‌ك له هێرشه‌كانی ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانی 13ی حوزه‌یران، مه‌هدی تارانچی، سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی ئازاد و مۆته‌لیبیزاده كوژران.
ئه‌م كوشتنه وردانه كه هه‌ندێك جار باره‌گا نوێیه‌كانی كردووه‌ته ئامانج كه زانایان بۆ پاراستنیان بۆی گواسترابووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕوویدا، قووڵایی پێشێلكاری هه‌واڵگری ئیسرائیلی له ناوخۆی ئێران ئاشكرا كرد، به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆرێك له شاره‌زایان و چاودێران پشتڕاستیان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه، ئاسایشی ئێران نزیكه‌ی ڕۆژانه ده‌ستگیركردنی ده‌یان "بریكار و سیخوڕ"ی راگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیسرائیل‌دا هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نی ئیسرائیلی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ساڵانێكه خۆیان بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئاماده كردووه، له‌وانه‌ش دزه‌كردنه ناو خاكی ئێران له‌لایه‌ن بریكاره‌كانه‌وه.
PM:02:48:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت