سەرۆک کۆماری تورکیا: بەو ئەزموونەی هەیەتی ئێران سه‌ركه‌وتن بەسەر ئیسرائیل‌دا به‌ده‌ستده‌هێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، بەو ئەزموونەی هەیەتی ئێران سه‌ركه‌وتن بەسەر ئیسرائیل‌دا به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانیكردن له ئیسرائیل و نه‌تانیاهۆ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت.
ئەمڕۆ 21ی حوزەیرانی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە 51هەمین کۆنفرانسی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی رایگەیاند، "هیچ گومانێکمان نییە کە گەلی ئێران بەو ئەزموونەی کە هەیەتی بەسەر ئیسرائیل‌دا سەردەوکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نەتانیاهۆ بازنه‌ی ئاگر فراوانتر ده‌كات 90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هیتله‌ر جه‌نگی جیهانی دووه‌می هه‌ڵگیرساند، ئه‌مڕۆش نه‌تانیاهۆ له‌سه‌ر هه‌مان رێگە به‌رده‌وامە".
ئەردۆ‌غان وتی، "پشتیوانیكردن له ئیسرائیل و نه‌تانیاهۆ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژی ئیسرائیل".
وتیشی، "حكومه‌تی ئیسرائیل ویستویه‌تی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه رابگرێت، بەمەش حكومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ سه‌لماندی كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا".
باسی لەوەشکرد، "کاتێک باس لە دۆزی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەشمان دەکرێت، ئەرکی ئێمەیە ناکۆکییەکانمان لاببەین و کۆببینەوە".
لەبارەی غەززەوە ئەردۆ‌غان ئاماژەی بەوەدا، "دوو ملیۆن برای ئێمە کە لە غەززە دەژین، ماوەی 21 مانگە لە دۆخێکی زۆر خراپدان و خەبات دەکەن بۆ ئەوەی لە ژیان بمێننەوە".
راشیگەیاند، "خۆشحاڵین بە گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەندامێتی لە رێکخراوی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، هەموومان پێویستمان بە پاڵپشتی تەواوی جیهانی ئیسلامی هەیە".
PM:01:30:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت