وەزیری دەرەوەی تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات، ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای نێودەوڵەتی لە پاشکشێدایە و ناسەقامگیری لە جیهاندا هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆتایی بە ئیسرائیل بهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانی لە غەززە و ناوچە داگیرکراوەکان و ئێرانی دراوسێمان و پاڵمان دەنێت بۆ لێواری کارەساتێکی تەواو".
فیدان وتی، "یاسای نێودەوڵەتی لە پاشکشێدایە و ناسەقامگیری لە جیهاندا هەیە"، هەروەها سوپاسی نێوەندگیری قەتەر و میسری کرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بگرێت".
PM:12:12:21/06/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت