پوتین: نە رووسیا و نە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە ئێران هەوڵی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دابێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ بەڵگەیەکی نییە کە ئێران هەوڵی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دابێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئێران مافی ئەوەی هەیە کە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاربهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆڕبەندى ئابوورى لە سانت پترسبۆرگ رایگەیاند، "نە رووسیا و نە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە ئێران هەوڵی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دابێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "رووسیا چەندینجار ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر نیازی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".
سەرۆکی رووسیا وتی، "ئێران مافی ئەوەی هەیە کە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاربهێنێت و رووسیاش ئامادەیە لەم کارەدا پشتیوانی بکات".
وتیشی، "فەتوای رێبەری باڵای ئێران بۆ قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی گرنگییەکی زۆری هەیە".
AM:10:10:21/06/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت