بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دوو بەرپرسی ئێران کوژران
وێستگەنیوز-
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی فه‌ڵه‌ستینی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری قوم كوژراوه.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگەیاند، "سه‌عید ئیزدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی فه‌ڵه‌ستینی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری قوم كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه".
ئاماژەی بەوەکرد، "فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی فه‌ڵه‌ستینی سوپای پاسداران به‌رپرسی دارایی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهاده ئیسلامیه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بوو".
هەروەها بەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئه‌مین فورجودخی، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە.
AM:09:31:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت