دۆناڵد ترەمپ: هیچ رێگەیەک نابینم بۆ وەستاندنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئێران قسە دەکەن و بزانین دواتر چی روودەدات، ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ رێگەیەک نابینێت بۆ وەستاندنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل.


ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "لەگەڵ ئێران قسە دەکەین و بزانین دواتر چی روودەدات، بەڵام ئێستا ناتوانم بڕیار لەسەر ئێران بدەم".

لەبارەی گفتوگۆی نوێنەرانی ئەوروپا و ئێران ترەمپ وتی، "پێناچێت ئەوروپییەکان بۆ شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل یارمەتی دەربن".

وتیشی، "ئیسرائیل لەرووی سەربازییەوە باشە، ئێرانیش ئازار دەچێژێت، منیش رێگەیەک نابینم بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بەڵام زەحمەتە داوا لە ئیسرائیل بکرێت هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران رابگرێت".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، "ئێران چەند هەفتەیەک ماوە بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی هەبێت"، جەختی لەوەشکردەوە، "رەنگە پشتیوانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم".

راشیگەیاند، "ئێران نەوتێکی زۆری هەیە پێم سەیرە بۆ کارەبا داوای پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا، "دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئێرانییەکان بە هۆش خۆیان دێنەوە یان نا".


PM:11:01:20/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو