بنیامین ناتانیاهۆ: توانای ئەوەمان هەیە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناو ببەین
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ترەمپ سەرکردەیەکی گەورەیە، سوپاسی هاوکارییەکانی دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی حەیفای کرد و بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت".
لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناتانیاهۆ وتی، "ترەمپ سەرکردەیەکی گەورەیە، سوپاسی هاوکارییەکانی دەکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە تەنیا دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران دەکەینە ئامانج، بەڵام ئەوان خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "ئێران 28 هەزار مووشەکی هەیە و هەوڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی دەدات".
وتیشی، "توانای ئەوەمان هەیە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناو ببەین".
PM:06:56:20/06/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت