"لە داهاتوودا مووشەکەکانی ئێران دەگەنە نەتەوە یەکگرتووەکان"


وێستگەنیوز-

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل خەڵکی مەدەنی ئێرانی نەکردووەتە ئامانج، ئاماژە بەوەشدەکات، لە داهاتوودا مووشەکەکانی ئێران دەگەنە نەتەوە یەکگرتووەکان.


ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "ئیسرائیل خەڵکی مەدەنی ئێرانی نەکردووەتە ئامانج، بەڵام رژێمی ئێران سەدان مووشەکی ئاراستەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنی کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "مووشەکەکانی ئێران ناوچەی دووربڕن، ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیکات تیرۆریزمە".

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "لە داهاتوودا مووشەکەکانی ئێران دەگەنە نەتەوە یەکگرتووەکان".

لەبارەی ئەوەی ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ئێران دانی دانۆن باسی لەوەکرد، "ئامانجمان سنوور دانانە بۆ پرۆژە ئۆتۆمییەکەی ئێران".

وتیشی، "ئێران چەندین ساڵە بەهۆی هێزی بە وەکالەتەوە پشێوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێتەوە".


PM:05:18:20/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو