عەباس عێراقچی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تاوانی جەنگی گەورەن
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خیانەتێکە لە دیپلۆماسی، ئاماژە بەوەشدەکات، بڕیاریانداوە بە هەموو توانایاکیانەوە بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری خۆمان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە بڕیارمانداوە بە هەموو توانامانەوە بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری خۆمان بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تاوانی جەنگی گەورەن و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خیانەتێکە لە دیپلۆماسی".
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "بڕیار بوو لە 15 حوزەیران لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆببینەوە بۆ داڕشتنی رێککەوتنێک لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان".
وتیشی، "داواکارین کە واژۆکارانی رێککەوتنی جنێڤ بەرپرسیارێتی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئەستۆ بگرن".
PM:04:32:20/06/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت