ئه‌ردۆغان: ھێرشه‌كانی ئیسرائیل ھه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ھێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ھه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه و له رووی كۆچ و ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی ئه‌تۆمی زیان به ناوچه‌كه و ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فرێدریش مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ھه‌روه‌ھا په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان و پرسه ھه‌رێمییه‌كان تاووتوێ كراون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ھێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ھه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه زیاتر كردووه".
سه‌رۆكی توركیا ھۆشداری ئه‌وه‌شی داوه كه "ھێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له رووی كۆچ و ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی ئه‌تۆمی، زیان به ناوچه‌كه و ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ھه‌ر له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه تاكه ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی ھه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو ھێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ڕاشیگه‌یاندووه كه ھه‌وڵه‌كانی توركیا له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
PM:03:26:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت