پزیشكیان بۆ ئیسرائیل: هێرشه‌كان نه‌وه‌ستن، وه‌ڵامی تووندترمان ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هێرشه‌كان نه‌وه‌ستن، وه‌ڵامی توندترمان ده‌بێت"، ده‌شڵێت: "تاكه رێگای راگرتنی جه‌نگ، وه‌ستانی بێ مه‌رجی ده‌ستدرێژییه‌كانی دوژمنه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران له پلاتفۆرمی ئێكس نووسی: ''ئێمه هه‌موو كات به‌دوای ئاشتیدا بووین، به‌ڵام له دۆخی ئێستادا ته‌نیا رێگه‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی سه‌پێندراو، وه‌ستاندنی بێ مه‌رجی ده‌ستدرێژییه‌كانی دوژمن و گه‌ره‌نتیدانه بۆ كۆتاییهێنانی هه‌میشه‌یی به سه‌ركێشییه‌كانی ئیسرائیل".
پزیشكیان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هێرشی ئیسرائیل نه‌وه‌ستێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه بۆ دووژمن سه‌ختتر و په‌شیمانكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت''.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌هێرشی پێشوه‌خته‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ئێران و كوشتنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و زانای ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستی پێكرد و رۆژ به‌ڕۆژ په‌ره ده‌سێنێت.
PM:02:32:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت