هۆشداری ده‌درێت... ئێران به‌مشێوه له‌ناوخۆی ته‌لئه‌بیبه‌وه چاودێری ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی هۆشداری ده‌دات كه ئێران به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێرشه موشه‌كییه‌كانی كامێرای چاودێری تایبه‌ت له ناوخۆی ئیسرائیل هاك ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی بلومبێرگ نیوز، دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، رافایل فرانكۆ، جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیل، هۆشدارییه‌كی له ڕادیۆی گشتی بڵاوكرده‌وه و داوای له دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی كرد كامێرای چاودێری ماڵه‌كانیان بكوژێننه‌وه یان وشه‌ی نهێنی بگۆڕن.
وتیشی: "ده‌زانین له‌ماوه‌ی دوو سێ رۆژی رابردوودا ئێرانییه‌كان هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندی به كامێراكانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن چی ڕوویداوه و مووشه‌كه‌كانیان له كوێ كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه تا توانایان له پێكانی ئامانجه‌كانیان باشتر بكه‌ن.
فرانكۆ كه ئێستا كۆمپانیای ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی كۆد بلو به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "له كاتی جه‌نگدا هه‌وڵه‌كانمان بینی و ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه نوێ ده‌كرێنه‌وه".
وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ده‌ره‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران زیانیان به‌ركه‌وتووه له ئیسرائیل سانسۆریان خراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌رچه‌نده له سۆشیال میدیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی هێرشی سه‌ربازی له نێوان ئێران و ئیسرائیل، شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی له ئارادایه.
گروپێكی هاككردنی لایه‌نگری ئیسرائیل كه به "پرێده‌تۆر سپارۆ" ناسراوه، به‌رپرسیارێتی په‌كخستنی بانكێكی گه‌وره‌ی ئێرانی و هاككردنی بۆرسه‌ی دراوی كریپتۆی ئێرانی له ئه‌ستۆ گرت.
په‌خشی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی به‌رفراوانی بۆسه‌ر ژێرخانی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه.
PM:02:02:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت