عه‌راقچی: تا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام بن، دانوستان ناكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی حوزه‌یرانی 2025 عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده نییه بۆ هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له كاتێكدا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
عه‌راقچی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران وتی: "پێموایه دوای به‌رخۆدانمان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل وڵاتان خۆیان له‌م ده‌ستدرێژییه دوورده‌كه‌ونه‌وه ".
وتیشی:"ئێران هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام نادات تا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام بن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێمه ئه‌مریكییه‌كان به هاوه‌ڵ و هاوكارانی رژێمی زایۆنی له‌م بواره‌دا ده‌زانین. چه‌ندین نیشانه له ئارادایه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا هاوكاری رژێمی زایۆنی ده‌كه‌ن. له هه‌موویان گرنگتر لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌یه كه به ئاشكرا وشه‌ی "ئێمه" به‌كارده‌هێنێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و خۆڕاگرییه بوێرانه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانمان كردوویانه، ورده ورده ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بیرۆكه‌ی ته‌سلیمبوونی ئێران بیرۆكه‌یه‌كی درۆیه".
عه‌باس عه‌راقچی راشیگه‌یاند كه "داواكاری كۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه له ئێستاوه ده‌ستی پێكردووه؛ ئه‌وه نیشان ده‌دات كه به‌رگری گه‌لی ئێران چه‌نده كاریگه‌ر بووه و تا چه‌ند كاریگه‌ر ده‌بێت".
AM:11:00:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت