وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئه‌مینداری حزبوڵا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ده‌كات تا به‌شداری جه‌نگ نه‌كات و و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌گه‌ر تیرۆر هه‌بێت، حزبوڵا نامێنێت".
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له نوێترین لێدوانی رایگه‌یاندووه كه "وادیاره ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵا په‌ند له پێشینه‌كانی وه‌رناگرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌گوێره‌ی رێنوێنییه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، دژی ئیسرائیل بجوڵێته‌وه".
ده‌شڵێت:"پێشنیاز بۆ بریكاره لوبنانییه‌كه ده‌كه‌م وریابێت و تێبگات كه ئیسرائیل ئارامی نه‌ماوه به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر تیرۆر هه‌بێت، ئه‌وا حزبوڵا نامێنێت".
AM:09:47:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت