ئیسرائیل به 60 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كان له تاران
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی شه‌وانه‌یان له ناوجه‌رگه‌ی تاران ئه‌نجامدا و ده‌یان ئامانجیان بۆردوومان كرد، له‌وانه‌ش شوێنه پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك و باره‌گای "سپاند" بۆ لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل‌دا هاتووه كه "له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌دا و به ڕێنمایی هه‌واڵگری وردی لقی هه‌واڵگری و به‌به‌كارهێنانی نزیكه‌ی 120 مووشه‌ك، هێرشمان كرده‌سه‌ر زیاتر له 60 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێزی ئاسمانی ئێران و ده‌یان ئامانجی سه‌ربازی له تاران".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "له شه‌ودا چه‌ندین شوێنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك له ناوچه‌ی تارانی ئێران هێرشیان كرایه سه‌ر، ئه‌و شوێنانه به‌درێژایی ساڵانێك دروستكراون و ناوه‌ندی قورسایی پیشه‌سازی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران پێكده‌هێنن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له نێو ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، شوێنی پیشه‌سازی سه‌ربازی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته‌ی مووشه‌كی و شوێنی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاوه كه له بزوێنه‌ری مووشه‌ك به‌كارده‌هێنرێت، جگه له بینای باره‌گای "سپاند" له تاران.
باره‌گای "سپاند" له ساڵی 2011 له لایه‌ن فه‌خریزاده دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران دامه‌زراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو و چه‌كی پشتیوانی له توانا سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئێران.
جگه له‌وه‌ش هێرش كرایه سه‌ر پێگه‌یه‌ك كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی رژێمی ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنا.
سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه كه هه‌ر له شه‌ودا هێزه‌ی ئاسمانییه‌كانیان رێگرییان له چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرد كه له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوون.
AM:09:31:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت