ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر بیئر ئه‌لسه‌بع و له نزیك بینای مایكرۆسۆفت ئاگر كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مووشه‌كێكی ئێرانی له شاری بیئر ئه‌لسه‌بعی باشووری ئیسرائیل كه‌وته‌خواره‌وه و ئاگری له چه‌ند ئۆتۆمبیلێك به‌ردا كه له‌به‌رده‌م بینایه‌كدا وه‌ستابوون و به‌هۆیه‌وه زیانێكی به‌رچاویان به‌ركه‌وت.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستنیشانكردنی هێرشه‌كه، زه‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان له باشووری ئیسرائیل لێیدا و و میدیاكانی ئیسرائیلیش هه‌واڵی برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران ئاگر له نزیك باڵه‌خانه‌ی مایكرۆسۆفت له شاری بیئر ئه‌لسه‌بع له ئیسرائیل كه‌وته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئاگر له شوێنی هێرشی مووشه‌كه‌كه و سووتانی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كه له‌و ناوچه‌یه وه‌ستابوون دوای هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان له ئێرانه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، بیناكانی نزیك شوێنی ئاگره‌كه به‌هۆی مووشه‌كه‌كه‌ی ئێرانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
AM:09:02:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت