ئه‌ردۆغان بۆ ئال نه‌هیان: ناوچه‌كه به‌رگه‌ی جه‌نگێكی نوێ ناگرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا به له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ناوچه‌كه به‌رگه‌ی جه‌نگێكی نوێ ناگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی ئیمارات، ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسه هه‌رێمییه‌كان تاووتوێ كراون.
ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكی ئیمارانی وت كه "ئه‌و بازنه توندوتیژییه‌ی به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه، ئاسایشی گشت ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و، ناوچه‌كه به‌رگه‌ی جه‌نگێكی نوێ ناگرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه كۆتایی به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "نابێت دۆخی ئێستا كاریگه‌ری بخاته سه‌ر غه‌ززه، به پێچه‌وانه‌وه كه‌رتی رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵاتیش رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری ده‌بنه‌وه".
PM:04:04:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت