وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: بنكه‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزمان وێرانكردووه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ پرسێكه كه به دڵنیاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل "ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئامانجه زۆر گرنگه‌كانی تاران".
كاتز وتی: "ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشكردنه‌سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێمی ئێران و ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له تاران، هه‌روه‌ك چۆن دوێنێ هرێرشمان كرده‌سه‌ر ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن كه بۆ پڕوپاگه‌نده و هاندان به‌كاردێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌ستی درێژی ئیسرائیل ده‌گاته هه‌موو دو‌ژمنێك، له هه‌موو شوێنێك".
وتیشی: "بنكه‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزمان وێرانكردووه و كار بۆ تێكشكاندنی هه‌موو به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ین".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "نامانه‌وێت ئێران داگیر بكه‌ین و رژێمه‌كه‌ی بڕوخێنین و ئه‌مریكا یارمه‌تیمان ده‌دات له به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان".
هاوكات به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ته‌لئه‌بیب نایه‌وێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران كاره‌ساتی ئه‌تۆمی لێبكه‌وێته‌وه، وتیشی: "تا ئێستا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكمان له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه نایكه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه وتیشی: "مووشه‌كه‌كانی ئێران ئامانجه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلیان پێكاوه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه داتا سه‌ربازییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا نزیكه‌ی نیوه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێران له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئێران هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه و هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه.
سوپای ڕژێمی زایۆنی باسی له‌وه‌ش كردووه، له چوارچێوه‌ی خاكی ئێران‌دا چه‌ندین ئامانجی دیكه هه‌ن كه ده‌كرێت هێرشیان بكرێته سه‌ر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه هێشتا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دایه.
به‌گوێره‌ی داتا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل، تا ئێستا زیاتر له 200 سه‌كۆی مووشه‌ك هاویشتن له‌ناوبراون، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی سیسته‌می هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستی ئێران پێكده‌هێنێت.
PM:03:30:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت