ئیسرائیل گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی بارمته‌یه‌كی له غه‌ززه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ناتاپۆنگ پینتا، بارمته‌ی تایله‌ندی راگه‌یاند كه له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
كاتز له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی سوپا و شین بێت (ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆ) له ناوچه‌ی ره‌فه‌حی باشووری كه‌رتی غه‌ززه، ته‌رمی ناتاپۆنگ پینتا كه له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس ڕفێندرابو، گه‌ڕێندرایه‌وه ئیسرائیل".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "حكومه‌تی ئیسرائیل كۆڵ نادات تا هه‌موو بارمته‌كان به زیندویی یان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون نه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه".
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، ناتاپۆنگ پینتاپ ته‌مه‌ن 36 ساڵ له كیبوتس نیر ئۆز وه‌ك جووتیارێك كاری ده‌كرد، كاتێك له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدارییه‌وه ڕفێندرا كه خۆیان به "كه‌تائیبی موجاهدین" ناوده‌به‌ن، كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی موجاهیدینه.
له ئێستادا كۆی گشتیی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه له غه‌ززه ماون به زیندوو و مردووه‌وه، 55 بارمته‌یه.
PM:03:36:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت