عێراقچی: ئەوروپا لە ئەنجامدانی هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە نزیکە


وێستگەنیوز_

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "هۆشداری دەدەینە هەموو لایەک کە تاران بە توندی وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی مافەکانی دەداتەوە.

عەباس عێراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، "ئەوروپا نزیکە لە ئەنجامدانی هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە، قسەکانی من لەبیربێت: ئێران درێغی ناکات لە وەڵامدانەوەی هەر پێشێلکارییەک".

ئاماژەی بەوەش کرد "بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆی ئەو لایەنە نابەرپرسانەیە کە پاڵ بە پەرەسەندنەوە دەهێنن".

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیران وتی: "تاران لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئەتۆمی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت". 

جەختیشی کردەوە لەوەی، "بەردەوام بوونی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران هێڵی سوور نابەزێنێت، بەڵام پێشنیازی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ناڕوونە".


PM:01:39:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو