بە فەرمانێکی ترەمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە هاوڵاتیانی 12 وڵات قەدەخە دەکرێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی نوێی سەرۆکایەتی واژۆ کرد کە گەشتکردن بۆ ئەمریکا لەسەر خەڵکی 12 وڵات قەدەخە دەکات.
سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، قەدەخەکردنەکە بە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵات چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەریەک لە هاوڵاتیانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن دەگرێتەوە.
هەروەها وەکو بەشێک لەو بڕیارە، پرۆسەی چوونە ئەمریکاش بۆ هاووڵاتیانی حەوت وڵات سنووردار دەکرێت کە بریتین لە برۆندای، کوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا.
ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندووە "هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، تیشکی خستە سەر مەترسییە گەورەکانی وڵاتەکەمان، لە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی بیانی بەبێ پشکنینی دروست، بۆ داهاتووش لیستەکە رەنگە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و وڵاتی دیکەشی بۆ زیاد بکرێت".
ئەم فەرمانە لە 9ـی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها ترەمپ ڤیزای بۆ خوێندکارانی بیانی لە زانکۆی هارڤارد قەدەخە کرد.
AM:09:54:05/06/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت