ترەمپ باجی سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی بۆ دوو هێندە زیاد کرد
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجەکانی سەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم دوو هێندە زیاد کرد و کردوویەتیە %50 و هەر ئەمڕۆش جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی 6ـی 2025، بە بڕیارێکی ترەمپ، باجی سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم، لە 25% بۆ 50% بەرز کرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترەمپ هەوڵدەدات ئەوەی بە ناهاوسەنگی بازرگانی دەزانێت ڕاستبکاتەوە و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە ئەمریکا بەرزبکاتەوە.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، پێدەچێت ئەم هەنگاوە گرفتی زیاتر لە هاوردەکردنی بەرهەمەکان دروست بکات و نرخەکان زیاتر بەرز بێتەوە. هەروەها لە ساڵی 2024 ئەمریکا لە دوای یەکێتی ئەورووپا گەورەترین هاوردەکاری پۆڵا بووە لە جیهاندا.
ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا ئەوە دەخەنەڕوو، وڵاتانی هەناردەکاری سەرەکی بریتین لە کەنەدا، بەرازیل و مەکسیک، هەروەها ئەڵمانیاش لەنێو 10 وڵاتی سەرەکی هەناردەکارانە بۆ ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی پیشەسازی پۆڵا لە ئەڵمانیا، ئەمریکا گرنگترین بازاڕە بۆ پیشەسازی پۆڵای ئەوروپی.
PM:12:25:04/06/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت