ئۆكرانیا به‌شێك له پردی به‌ستنه‌وه‌ی روسیا به كریمای ته‌قانده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان بۆ جاری سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆنێكی "ناوازه"یان ئه‌نجامداوه و پردی كریمایان كردووه‌ته ئامانج، له‌ڕێی بۆمبڕێژكردنی پایه ژێر ئاوییه‌كانی و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به هیچ هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بگه‌یه‌نن.
ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بریكاره‌كانمان پایه‌كانی پردی كریمایان بۆمبڕێژ كرد و 1100 كیلۆ ته‌قه‌مه‌نییان ته‌قانده‌وه، ئێستا پرده‌كه له باری نائاساییدایه".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كاتژمێر 4.44 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م هێرشه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك هه‌وڵی دووباره‌بووه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ به‌ئامانجگرتنی پرده‌كه، كه رێگایه‌كی گرنگه و روسیا به كریماوه ده‌به‌ستێته‌وه.
پێشتر كیێڤ له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیدا پرده‌كه‌ی به ئامانجێكی ئاسایی ناساندبوو، له كاتێكدا مۆسكۆ چه‌ندین جار هۆشداری دابوو له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به ئامانجكردنی.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌و ساته ده‌ركه‌وتووه كه پایه‌كانی پرده‌كه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
تا ئێستا ڕاده‌ی زیانه‌كانی پردی كێرچ كه روسیا به كریمیا ده‌به‌ستێته‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
PM:04:00:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت