ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به چه‌كداره بیانییه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
تۆماس باراك، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا پلانێكی سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریای په‌سه‌ندكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به هه‌زاران چه‌كداری بیانی كه پێشتر به‌شێك بوون له ئۆپۆزسیۆن بدرێت، بچنه ناو سوپای نیشتمانییه‌وه، به مه‌رجێك ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه ئه‌نجام بدرێت.
سێ به‌رپرسی به‌رگری سوریا ڕایانگه‌یاندووه، پلانه‌كه داوا ده‌كات نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 چه‌كداری بیانی كه زۆرینه‌یان ئیگۆری خه‌ڵكی چین و وڵاتانی دراوسێن، بچنه پاڵ یه‌كه‌یه‌كی تازه پێكهێنراو كه فیرقه‌ی 84ی سوپای سوریایه و هاوكات سوریه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له دیمه‌شق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا واشنتۆن ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی چه‌كدارانی بیانی له سوپای نوێی سوریا، باراك كه هاوكات وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا كارده‌كات، وتی: "پێموایه لێكتێگه‌یشتن و شه‌فافیه‌ت له‌وباره‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه باشتره ئه‌و چه‌كدارانه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تدا بمێننه‌وه نه‌ك دووربخرێنه‌وه، به‌شێكی زۆریانی به "زۆر دڵسۆز" بۆ ئیداره‌ی نوێی سوریا وه‌سفكرد.
چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كداره بیانییانه كه په‌یوه‌ندییان به گروپی ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه كردووه له كاتی شه‌ڕی 13 ساڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوو، یه‌كێك بووه له كێشه هه‌ره مشتومڕاوییه‌كان كه ڕێگری له نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كردووه، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپه كه سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده بووه، ساڵی رابردوو ئه‌سه‌دی ڕووخاند و ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت.
لانی كه‌م تا سه‌ره‌تای مانگی ئایار ئه‌مریكا داوای ده‌كرد كه سه‌ركردایه‌تی نوێ چه‌كداره بیانییه‌كان له هێزه ئه‌منییه‌كان دوور بخاته‌وه.
PM:10:38:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت