ئێران: پێشنیاری ئه‌مریكامان بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست گه‌یشت
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی، هاوتا عومانییه‌كه‌ی، رۆژی شه‌ممه له سه‌ردانێكی كورتدا بۆ تاران، بڕگه‌كانی پێشنیارێكی ئه‌مریكای به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان تاران و واشنتۆن راده‌ست كردوون.
عه‌راقچی له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ده‌ڵێت: "ئێران به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و مافه‌كانی گه‌لی ئێران وه‌ڵامی پێشنیازی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌راقچی پێش گه‌ڕی شه‌شه‌می چاوه‌ڕوانكراوی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران دێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی ده‌یان ساڵه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
تا ئێستا واده و شوێنی دانوستانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ردوو وڵات پێنج گه‌ڕی دانوستانیان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی په‌یوه‌ندی نێوانیانه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، له ساڵی 2018، له ڕێككه‌وتنی ساڵی 2015.
PM:08:40:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت